AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢٢ ١٢:٢٧

پزشکیان: دەوڵەت بە هەموو توانیەوە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری کێشەکان

پزشکیان: دەوڵەت بە هەموو توانیەوە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری کێشەکان

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای داوای لێبوردن لە خەڵک بە بۆنەی کەموکۆڕیەکانیەوە، وتی: دەوڵەت بە هەموو توانیەوە هەوڵ دەدات بۆ چارەسەری کێشەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە چل و حەوتەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شکۆمەندی شۆڕشی ئیسلامی، بە ئاماژە بە کێشەکانی بەردەم ئێران لە دەسپێکی شۆڕشەوە، وتی: لە هەمان ڕۆژانی دەسپێکەوە، پرسگەلێک وەکوو ئێتنیک و کوودەتا و دیکە کێشەکان کە دەیتوانی لە ئێران کێشە دروست بکات، هاتە ئاراوە.

ناوبراو زیادی کرد: وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکا هەوڵیان دا هەتا شۆڕشەکەی ئێمە بڕووخێنن و لەگەڵمان شەڕ بکەن هەتا ئێران دابەش بکەن و بە چۆکماندا بهێنن.
سەرۆک کۆمار لە لێدوانەکەی خۆیدا بە بۆنەی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان، بە ئاماژە بە ڕێگای شەهیدانی پایەبەرز وەکوو سلێمانی، باقری و سەلامی وتی: ئەو پیاوە گەورەگەلە نمنوونەیەک لە گیانفیدایی کەسانێکن کە بە بێ ویستیان بە دەسەڵات و سامان، گیانی خۆیان فیدای سەربڵندی ئێران کرد.

پزشکیان درێژەی دا: دوژمن لە ڕێگای مێدیاوە هەوڵ دەدات ڕوانینی گەنجان بە خزمەتکارانی وڵات بشێوێنێت؛ لە حاڵێکدا شەهادەتی ئەو ئازیزانە باوەڕپێکراوترین بەڵگەی ڕاستیی ئەوانە.

سەرۆک کۆماری ئێران لە درێژەدا بە ئاماژە ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: شۆڕشمان کرد هەتا دادپەروەری روو بدات، هەڵاواردن نەمێنێت و کێشەی ئێتنیکی، ڕەگەزی و زمانی کەمڕەنگ ببێتەوە. پێوەری براوەیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، بە ئیمان بوون و شیاو بوون لە خزمەت بە خەڵکە.
پشکیان هەروەها بە جەخت لەسەر تۆکمە کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ وتی: بە پێی بنەمای سیاسەتە بانگەشەییەکان و جەختی ڕێبەر، گەشەی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی و دراوسێ کەوتووەتە دەستووری کاری دەوڵەتەوە. لە ئەم دۆخەدا کە دوژمنان هەوڵیان دا کەشەکە لە دژی ئێران دابڕێژن، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی پیوەندیان گرت و هەڵوێستی خۆیان بۆ پاڵپشتی لە ئێران ڕاگەیاند.ناوبراو لە بەرپرسانی وڵاتانی جیاواز لەوانە تورکیا، ئازەربایجان، قەتەر، ئیمارات، پاکستان، عەرەبستان و میسر بۆ هەوڵە دیپلۆماتیکەکانیان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی و ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکە دەسخۆشی کرد.

News ID 58542

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha